وەزیری دەرەوەی عێراق: بەغدا نەیاری ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنییە لەهاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا دا
وەزیری دەرەوەی عێراق لەکاردانەوە بە ئێحتماڵی ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی لەهاوپەیمانی خۆناودێرکراوی ئەمریکا لە کەنداوی فارس جەختیکرد: بەغدا نەیاری بەشداری ڕژێمی زایۆنییە لەم هاوپەیمانییە دەریاییە دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛"موحەممەد عەلی ئەلحەکیم" وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی دوو شەممە لە لاپەڕەی تاکەکەسی خۆی لە توئیتەر دا نووسی: بوونی هێزەکانی ڕۆژئاوایی لە ناوچە، هۆکاری تاوسەندنەوەی ئالۆزییەکانە.
حەکیم جەختیکرد: عێراق خوازیاری کەمبوونەوەی ئالۆزی لە ناوچەکەیە لە ڕێگای وتووێژەوە.
"ئیسرائیل کاتز" وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی گوتی: ئیسرائیل لە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی فارس بەشداری دەکات.
ئەمریکا لە مانگەکانیی ئەمدواییە بەمەبەستی تووندتر کردنەوەی گوشار بۆ سەر ئێران، ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس زۆرتر کردۆتەوە و هاوڕێی هاوپەیمانەکان لەوان بەریتانیا کردەوەی دنە دەرانە ئەنجام ئەدات.
ئەمریکاییەکان هەر لەم پێوەندییە دا ڕایانگەیاندووە، دوابەدوای پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی سەربازی لەکەنداوی فارس دان .