ئاب 13, 2019 18:09 Asia/Tehran
  • مردنی دووھەمین ھەڵسوڕاوی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئالی سەعود

ھەژماری ناسراو بە « دەستبەسەرانی بڕوایی» لە عەرەبستان باسی مردنی زیندانییەکی سیاسیی ئەم وڵاتەیان کردووە لە بەر خەمساردیی پزیشکی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەم ھەژمارە بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە باسی ئەوەشی کردووە کە، «ئەحمەد شایع» زیندانیی سیاسیی عەرەبستانی کە لە مێژ بوو لە بەندیخانەی «ئەلتەرەفیە» لە پارێزگای «قەسیم»ی عەرەبستان دا ڕاگیرا بوو ، لە بەر تووش بوونی بە نەخۆشی و پێداڕانەگەییشتنی پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەکەوە ، دوێنێ دووشەممە گیانی سپارد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمە دووھەمین زیندانییەکە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە بەندیخانەیەکی ئالی سەعود گیانی لە دەست دەدات.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا «ساڵح زەمیری» مامۆستای ئایینییش ھەر لە بەر خەمساردیی پزیشکی لە بەندیخانەی سیاسیی « ئەلتەرەفیە»دا گیانی سپارد.

ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و پێکھاتەکانی مافی مرۆڤ ھەتا ئێستا گەلێک جار لەسەرکوت کرانی ئازادیی ڕادەربڕین، ئێغدام و لەبەند کردنی ناڕازییان و ھەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستاندا ڕەخنەیان گرتووەو بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوانە، ڕژێمی سەعودی لە سەرەکی ترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە جیھاندایە.

سەرپەیڤ