ئاب 17, 2019 08:30 Asia/Tehran
  • برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە حەفتاهەمین هەینی رپێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین باسی برینداربوونی لانیکەم 63 فەلەستینی دەکات بە زەبری گوللەی لەشکەریانی زایۆنی لە حەفتاهەمین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردو رایگەیاند ، لە نێو برینداراندا 17 مناڵ و سێ ئافرەت دەبینرێن .

رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی گەنجانی فەلەستینی بەڕێوە چوو .

 لەشکەریانی زایۆنی لە میانی سەرکوت کردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە  فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراوایان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا.

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 و بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەستپێبووە و هەروا درێژەی هەیە .

 لە سی مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 310 فەلەستینی لەم رێپێوانانەدا بە گوللەی لەشکەریانی فەلەستینی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .