یەمەنیەکان دیسان عەسیریان موشەکباران کرد
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی هەینی بۆ جارێکی دیکە ، بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانیی سعودیان لە پارێزگەی عەسیری باشووری عەرەبستان موشەکباران کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن رایانگەیاند ، بە سێ موشەکی بالستیکی جۆری زیلزالی یەک ، بنکە و بارەگای بەکرێگیراوانی سعودیان لە نزیک تێپەڕگەی عەلەب لە پارێزگەی عەسیر پێکاوە .
سەرچاوە یەمەنیەکان رایانگەیاند ، زیانی قورس گەیشتووە بە سعودیەکان و کەسانی سەر بەوان .
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ش بە حەوت موشەکی زیلزالی یەک ، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە نزیک تێپەڕگەی عەلەب پێکابوو .
لە لایەکی دیکەوە یەکینەی فڕۆکەی ئۆماتیکی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ، شەوی رابردوو فڕگەی نێودەوڵەتیی ئەبها لە پارێزگەی عەسیر باشووری عەرەبستانیان پێکا . یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند ، فڕۆکە ئۆماتیکیەکانی قاسف کەی دوو ی ئەرتەشی یەمەن ، هێلانەی فڕۆکەکان و ئامانجی سەربازیی گرنگ و هەستیاری فڕۆکە خانەی ئەبهایان بۆردومان کردووە .
یەحیا سەریع بە ئاماژە بەوەی کە پەلامارەکانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنیەکان بووەتە هۆی وەستانی فڕین و گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی ئەبها ، جەختی کردەوە تا کاتێک کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بۆسەر یەمەن درێژەی هەبێ ، مافی کاردانەوە بە دەسدرێژیی بۆ یەمەنیەکان پارێزراوە .