ئاب 18, 2019 08:35 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی نێوان زەریف و ئەندامانی ئەنجومەنی دۆستایەتیی ئێران و کوەیت

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە کوەیت دیدار و وتووێژی کرد لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی دۆستایەتیی ئێران و کوەیت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ پێوەندیی دۆستانە و دێرینی ئێران و وکوەیت پرسە ناوچەیییەکان لەوان باروودۆخی فەلەستین، پێویستیی هاوکاری لە کەنداوی فارس، باروودۆخی ئێستا لە ناوچە و تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا دژ بە خەڵکی ئێران لە تەوەرەکانی ئەو دیدارە بوو.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کوەیتی گەیشتە ئەم وڵاتە.

زەریف لەو سەفەرەدا لەگەڵ هاوتای کوەیتی خۆی و کاربەدەستانی دیکەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پرس و بابەتی دوولایەنە و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتووێژ دەکات و بیر و ڕا دەگۆڕێتەوە.