ئاب 20, 2019 19:31 Asia/Tehran
  • حکومەتی مەنسور هادی خوازیاری ڕاگرتنی داکۆکی ئیمارات لە جودایی خوازانی باشور بوو

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن داوای لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد خێرا داکۆکی لە ئەنجومەنی ئینتقالی باشور ڕابگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجزیرە، بە قووڵبوونەوەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان میلیشیاکانی جێی داکۆکیی ئیمارات و دەس و پێوەندیەکانی حکومەتی مەنسور هادی لەباشوری یەمەن، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن بەدەرکردنی بەیاننامەیەک پێی داگرت؛ پەلامارەکانی هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشور لە ئەبیەن، هەوڵەکانی عەرەبستانی سەعودی بۆ ناوبژیوانی و چارەسەریی قەیران، شکست پێ دێنێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هەوڵی دوو حەوتەیی حکومەتی سەعودیا بۆ ڕازی کردنی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشور بەمەبەستی پاشەکشە لە عەدەن نەک هەرتا ئێستا بێ دەسکەوت بووە، بەڵکوو میلیشیاکانی ئەو ئەنجومەنە لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەوە پەلامارەکانیان بۆسەر شاری ئەبیەنیش دەس پێ کردووەو لەگەڵ دەس و پێوەندیەکانی حکومەتی مەنسور هادی تێکهەڵچوون.

ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوری یەمەن پێنج شەممەی ڕابردوو زۆربەی پاسگەکان و بینا حکومەتییەکان لە شاری عەدەن لەباشوری یەمەنی خستەژێر کۆنترۆڵی خۆی و بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، پارێزگا باشوریەکان لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بەشێوەی سەربەخۆ ئیدارە دەکرێن بەئامانجی پێکهێنانی دووبارەی وڵاتی یەمەنی باشور .

سەرپەیڤ