ئاب 20, 2019 19:32 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر هێزەکانی ژێرفەرمانی ئیمارات لە

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعودیا، گردبوونەوەی هێزەکانی بن فەرمانی ئیمارات لە "ئەبیەن" هەڵکەوتوو لەباشوری یەمەنیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعالەم، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە هێزە جودایی خوازەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوری یەمەن سەربە ئیمارات ژمارێک ناوەندی سەربازیی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لە پارێزگای ئەبیەنیان گەمارۆ دا.

کەناڵی ئەلمەیادینیش هەواڵی تێکهەڵچوونی هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوری یەمەن لەگەڵ هێزەکانی مەنسور هادی لە پارێزگای ئەبیەن و کوژران وبرینداربوونی سی کەس بۆ وێنە یەک لە سەرکردەکانیانی ڕاگەیاند. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی سەر بە عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات لە یەمەن چووەتە نێو قۆناخێکی تازەوەو لەوانەیە بەرەوڕووبوونەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆی نێوان دوولایەنیشی لێ بکەوێتەوە.

سەرپەیڤ