ئاب 24, 2019 08:48 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی١٢٠فەلەستینی لە ڕێپێوانی

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی هەینی ڕایگەیاند، لانیکەم ١٢٠ فەلەستینی لە حەفتاو یەکەمین ڕێپێوانی "مافی گەڕانەوە" لە کەرتی غەززە بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لەژێر ناوی "لەببەیک یا ئەقسا" بەڕێوە چوو.

سەربازانی رژیمی زایۆنی لەڕەوتی سەرکوت کردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی جگە لە تێگرتنی گولـلەی جەنگی، لەگازی فرمێسک هێن و ژەهراوی لەدژ فەلەستینیان کەڵکیان وەرگرت.

ڕێپێوان لە کەرتی غەززە هاوکات لەگەڵ پەنجاهەمین ساڵوەگەڕی تاوانکاریی داگیرکەرانی زایۆنی لە ئاگردانی مزگەوتی ئەقسا، بەڕێوە چوو.

ڕێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی٢٠١٨وە بەبۆنەی "رۆژی زەوی" لە کەرتی غەززە دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.

لە سی مارسی ٢٠١٨ وە تائێستا، زیاتر لە٣١٠ فەلەستینی لەو ڕێپێوانەدا بەزەبری گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید و لانیکەم ٣١ هەزار کەسیش بریندار بوون.

زۆرێ لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا، ئەو تاوانکارییانەی زایۆنییەکانیان شەرمەزار کردووە.

ڕێپێوانی فەلەستینیان لە ساڵوەگەڕی رۆژی زەوی بیرهێنەرەوەی بڕیاری رژیمی زایۆنی لەمەڕ داگیرکردنی سەرزەوینی فەلەستینیان لەسی مارسی١٩٧٦ـە کە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ.

رژیمی ئیسرائیل بە داگیرکرانی خاکی فەلەستینیان و دروست کردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان تێیدا، لەهەوڵدایە دیمۆگرافیای ناوچە فەلەستینیەکان بگۆڕێ و سیمایەکی فەلەستینی بەو ناوچانە بدا هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لەناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.