ئاب 24, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • دانرانی سیستەمی گومەزی ئاسنینی رژیمی زایۆنی لەترسی پەلامارە مووشەکییەکانی خۆڕاگری لە غەززە

سوپای رژیمی زایۆنی لەترسی پەلامارە مووشەکییەکانی گرووپە خۆڕاگرەکان لە غەززە، سیستەمی گومەزی ئاسنینی لەباشوری فەلەستینی داگیرکراو دامەزراندووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، نیگەرانیی رژیمی زایۆنی لە کردەی تۆڵەکەرەوەی گرووپە خۆڕاگرەکان لەغەززە، ئەو رژیمەی ناچار کرد هەتا ئەو سیستەمەی گۆمەزی ئاسنین لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "ئەشدود" هەڵکەوتوو لەباشوری فەلەستینی داگیرکراو دابمەزرێنێ. ئەوە لەکاتێکدایە کە گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لەم دواییەدا خوازیاری پەرەپێدانی چالاکییە جەماوەریەکان بەتایبەت خۆپێشاندان وڕێپێوانی مەزنی گەڕانەوە لەسنورەکانی غەززەدا بوون لەبەر خۆدزینەوەی رژیمی زایۆنی لە جێ بەجێ کردنی تەبایی نامەکان لەو ناوچەدا.

لەهەواڵێکی دیکەدا، "بەتسلئیل سموتریچ" وەزیری گواستنەوەی ڕژیمی زایۆنی لەکاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانەی ئەم دواییەی فەلەستینیان لە نزیک ڕاموڵڵا خوازیاری داگیرکرانی بەتەواوەتی لێواری رۆژاوا و هەڵوەشانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر بوو.

رۆژی هەینی لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لەنزیک شارۆچکەی"دۆلف" لە ڕاموڵڵا لە لێواری رۆژاوایی، ژنێکی زایۆنی کوژراو دوو کەسیش بریندار بوون. دوابەدوای ئەو تەقینەوەو ترسی رژیمی زایۆنی لە درێژەی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریی فەلەستینیان، "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی خوازیاری بەڕێوەچوونی دانیشتنی خێرای بەرپرسانی ئاسایشیی ئەو رژیمە بوو.

سەرپەیڤ