ئاب 27, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • قەدەغەی هاتووچۆی زایۆنییەکان لەسنووری لوبنان لەترسی 
وەڵام ڤەدانی حیزبوڵڵا

سوپای رژیمی زایۆنی لەترسی وەڵامی تۆڵەسەندنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، هاتووچۆی ناپێویستی شارۆچکەنشینان لەسنوری لوبنان لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراوی بەقەدەغە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سوپای رژیمی زایۆنی هەروەها داوای لە شارۆچکەنشینانی باکوری ئیسرائیل کرد لەپێنج کیلۆمتریی سنورەکانی لوبنان نزیک نەبنەوە.

دوابەدوات پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی رۆژی یەکشەممەی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی "زاحیە" لەباشوری بەیروت و پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو رژیمە بۆسەر باشوری دەمشق لەسوریا کە شەهیدبوونی دوو کەس لەئەندامانی حیزبوڵڵای لێکەوتەوە، سەیید"حەسەن نەسروڵڵا"سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامدەی وەڵامدانەوەی حیزبوڵڵا بێ و زایۆنیانی دانیشتووی باکوری فەلەستینی داگیرکراو، ئیدی ڕووی ئاسودەیی نابینن.

رۆژنامەی زایۆنیستیی هائارێتسیش بەئاماژە بەوەی کەهەڕەشەو گوڕەشەی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، بەرپرسانی سیاسیی تەلاویڤی ترساندووە، رایگەیاند، دەم و دەزگەی ئاسایشی و سەربازیی ئیسرائیل بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوەی حیزبوڵڵا کەوتووەتە جم و جۆڵ.

سەرپەیڤ