ئاب 31, 2019 08:25 Asia/Tehran
  • برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە رێپێوانی هەینی

لە 72 هەمین هەینی خۆێشاندانی گەورەی مافی گەڕانەوە کە بە دروشمی " ئەمەگناسی بۆ خوێنی شەهیدان " لە کەرتی غەززە بەڕێوچوو ، لانیکەم 75 فەلەستینمی بە گوللەی لەشکەریانی زایۆنی برینداربوون .

بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین ، لەشکەریانی زایۆنی لە ناوچەی سنووریی فەلەستینی داگیرکراو لە گەڵ کەرتی غەززە بە تەقەی بەردەوام و هاویشتنی گازی فرمێسکهێن ، خۆپێشاندانی ئاشتیانەی فەلەستینیەکانیان سەرکوت کرد .

 خۆێشاندانی گەڕانەوە لە مارسی ساڵی رابردووەوە دەس پێبووە و تا ئێستا زیاتر لە 320 فەلەستینی شەهید بوونە و زیاتر لە 32 هەزار کەسیش بریندار بوون .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە ، پەکێجێکی تەقینەوە لە کەرتی سنووری غەززە لە گەڵ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین تەقیەوە کە لە ئەنجامدا لەشکەریەکی زایۆنی برینداربوو .

 

سەرپەیڤ