ئه‌یلوول 01, 2019 20:43 Asia/Tehran
  •  پەرەی ژوماری قوربانیەکان پەلاماری هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر زیندانی زومارییەمەن و 185 کوژراو بریندار

وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند ژومارێک لە برینداران و کوژراوانی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر زیندانێک لە پارێزگای زورمار ڕوولە پەرە سەندنە و تا ئێستا گەیشتووەتە 185 کەس .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەری  فارس  ماڵپەڕی  ئەنساڕوڵڵا  ؛ یوسف  ئەلحازری   وتەبێژی  وەزارەتی تەندروستی یەمەن  وتی  حاڵی زۆربەی  برینداران نالەبارە و تیمەکانی  فریاگوزاری هەروا  خەریکی دۆزینەوەی  تەرمەکانن .  فڕۆکەشەڕکەرەکانی  هاوپەیمانی  سەعوودی  سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ یەکشەمە  لانیکەم  لە حەوت جار  باکووری  پارێزگای زومارو بۆ وێنە  زیندانێکیان  لەو ناوچەیەدا  بوردمان  کرد .

سەرپەیڤ