ئه‌یلوول 03, 2019 17:45 Asia/Tehran
  • دان پێدانانیی میدیا زایۆنیستەکان لە حەنای کوژرانیی پێنج سەرباز لە ترۆمبیلی تەقێندراوە لەلایەن حیزبوڵڵا

ڕۆژنامەی زایۆنیستی "هائارتس" دانی داناوە بە بوونیی لانیکەم ٥ سەربازی ئیسرائیلی لە ترۆمبیلی تەقێندراوە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنان .

حێزبوڵڵای لوبنان ئێوارەێ یەکشەممە لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، ترۆمبیلێکی سەربازی زایۆنیستەکان لەباکووری سەرزەوینەکانی داگیرکراویان داوەتە بەر ئامانج. زایۆنیستەکان دوای نابوودی ترۆمبیلی سەربازی سوپای ئیسرائیل،ئیدعایان کردووە کە ئەم ترۆمبیلە بێ سەرنشین بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"عاموس هارئێل" کارناسی پایەبەرزی سەربازی لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی "هائارتس" گوتی، ترۆمبیلی سوپای ئیسرائیل لەکاتی پەلاماری حیزبوڵڵا،لە ناوچە داگیرکراوەکان دا لێدەخوری و لەبەر ئامانجی مووشەکەکانی هیدایەت کەرەوەی "کۆرنێت"ـی حێزبوڵڵا دا بوو.

بە گوێرەی ڕاگەیاندرانیی حیزبوڵڵای لوبنان، سەرکەوتنی خۆڕاگری لەمەر لەناوبردنی ترۆمبیلی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی  نیشانەی شکستی ئیتلاعاتی جیددی تیل ئەبیب بوو و نەتانیاهۆ ئیتر نەیوێراوە وڵامێکی بۆ بدۆزیتەوە.

ئۆپەراسیۆنی تۆلە ئەستێنانەی حیزبوڵڵای لوبنان لەمەڕ لەناوچوونی ترۆمبیلی سەربازی زایۆنیستەکان ، پشتگریی و  ڕێزگرتنی کاربەدەستانی لوبنانی،مۆقاومەی فەلەستین و وڵاتانی گرنگی ناوچەکەی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ