ئه‌یلوول 11, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • عەبدولمەلیک ئەلحوسی: یەمەن داکۆکی لە ئێران دەکا لەهەمبەر زەخت وگوشارەکاندا

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا بەبۆنەی رۆژی عاشورا جەختی کرد لەسەر خۆڕاگریی هەتا سەرکەوتن بەسەر دەسدرێژکاران و وتی: یەمەن پاڵپشتی دەکا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر زەخت وگوشارەکان.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، سەید "عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لەنێو کۆڕی دەیان هەزار کەسیی خەڵکی سەنعا وتی: شەڕی یەمەن کە تێیدا تائێستا دەیان هەزار کەس کوژراو و بریندار و بەملوێنان کەسیش ئاوارە بوون، پێشاندەری ستەملێکراویی خەڵکی ئەو وڵاتەیەو گۆڕەپانی یەمەن ئەمڕۆ "کەربەلای هاوچەرخ"ـە.

"بەدرەدین ئەلحوسی" بەئاماژە بەوەی کە یەمەنییەکان هاوهەڵوێست دەبن لەگەڵ خەڵک لەئێرانی ئیسلامی، لوبنان، سوریاو بەحرەین، وتی: گەلی خۆڕاگری یەمەن ، تۆسقاڵێک چاوپۆشی ناکا لە سەربەخۆیی خۆی و هەڵوێستیشی، دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕاوەستان لەتەنیشت خەڵکی فەلەستین و بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکاو سیاسەتی ئیستعمارخوازانەی ئەوانە.

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی هەوڵی ژمارێک وڵاتی عەرەب بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی، ئەو کردەی بە خەیانەتێکی گەورە نرخاند و پێی داگرت؛ ئەنساروڵڵای یەمەن پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەپێی "برادەریی ئیسلامی" دادەمەزرێنێ.

عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی ، ڕووداوی کەربەلای بە شەڕی نێوان هەق و باتڵ، عەداڵەت و زوڵم، و شەڕی نێوان ئازادەیی و کۆیلەتی زانی و وتی: کێشەو گرفتی دوێنێ هەمان پرسی ئەمڕۆیەو گرفتەکە هەروا لەجێی خۆیەتی و بژارەکانی بەردەمیش هەمان بژارەن و بێ گومان هەمان ئەنجام وشوێنهاتیشیان دەبێ.

سەرپەیڤ