ئه‌یلوول 12, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • «ڕیاز ئەلمالیکی» داوای بایکۆت کرانی ڕژێمی زایونیی کرد

«ڕیاز ئەلمالیکی» وەزیری دەرەوەی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە لەبەر نیازە گڵاوەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لەمەڕ لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینەوە، ڕژێمی زایونی بایکۆت بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «ڕیاز ئەلمالیکی» وەزیری کاروباری دەرەوەی فەلەستین شەوی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «جان سلبۆرن» وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆرک لە ڕامەڵڵا وتی: کەڵکاژۆیی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بە مەبەستی تاو پێ دانی ڕەوتی بە جولەکەکردن و پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە سەرزەوییەداگیرکراوەکانی فەلەستین سوکایەتی کردنێکی ئاشکرایە بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی فەلەستین ھەر لە دیدارەکەدا خوازیاری کردەوەی دەستبەجێی ئەنجومەنی ئاسایشت و یەکێتیی ئەورووپا بوو بۆ ڕاگرتنی پێشێلکرانی یاساوڕێسانێونەتەوەییەکان لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە.

«جان سلبۆرن» وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆرکیش لەم دیدارەدا تەواوی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونیی لەمەڕ ئازاردانی فەلەستینییە بێ دەرەتانەکان بە قەبووڵ نەکراو زانی.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەگەر بێتوو لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتوودا سەرکەوێت، ڕژێمەکەی ھەوڵی ئەوە دەدات ھەتا بەشگەلێک لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بلکێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتیشی: گەڵاڵەیەکی تۆکمەوتەواو لە بارەی دروستکردنی ھێندێک شارۆچکە لە ناوچەی «دۆڵی ئەردەن» دەداتە پەرلەمانی داھاتووی ئیسرائیل.

ڕژێمی ئیسرائیل بە دروست کردنی شارۆچکە زایونی نشینەکان بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچەکانی فەلەستین و بە زایونی کردنی سیمای ئەم ناوچانەیە بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆی  لە ناوچە فەلەستینییەکاندا بچەسپێنێت.

 

 

سەرپەیڤ