ئه‌یلوول 16, 2019 18:23 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایونی ھەرێمی ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراوی لە سنوورەکانی لەگەڵ  لوبنان دا داخست

ڕژێمی زایونی سنووری ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ لوبنانی ھەتا مەودای شەش کیلومەتر داخست و ڕایگەیاند: فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکان مافی ھاتوچۆکردنیان لەم سنوورانەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، ڕۆژنامەی زایونیستیی یەدیعوت ئاحارۆنۆت ڕایگەیاند: ئەم ڕژێمە ئەمڕۆ دووشەممە سنووری ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ لوبنانی ھەتا مەودای شەش کیلومەتر لە ڕووی  فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکان ، داخست.

ئەم بڕیارە فڕگەکانی «کریات شمونا» لە باکووری فەلەستینی داگیرکراویش دەگرێتەوەو ھەتا سبەینێش بەردەوام دەبێت.

ئەم ھەنگاوە لەکاتێکدا ھەڵدەگیردرێت کە لەپاش ھەڵبژاردنە سەرنەکەوتووەکەی ڕژێمی زایونی، بڕیارە لە ١٧ی سپتامبەردا خولی تازەی ھەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

ڕژێمی زایونی لەم دواییەداو لەپاش سنووربەزاندنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە ئاسمانی زاحیەی بەیرووت و لەترسی وەڵامدانەوەی حیزبوڵڵا، جارێکی تریش ھەرێمی ئاسمانیی خۆی لەم ناوچەیەدا داخستبوو.

لەکۆتایی مانگی ئوت دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سنووربەزێنی ڕژێمی زایونی پاش پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی لوبنان، لە ناوچەی زاحیەی باشووری بەیرووت خرانە خوارەوە کە فڕۆکەکەی یەکەم ھیچ زیانێکی وێ نەکەوت، بەڵام فڕۆکەکەی دووھەم کە ھەڵگری بۆمبا بوو ھێندێک زیانی بە بەشێک لە بینای میدیایی حیزبوڵڵا گەیاند.

سەرپەیڤ