ئه‌یلوول 17, 2019 14:35 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەر  ڕوون و ئاشکرا نەبوونی لایەنی پەلاماردەری دام و دەزگە نەوتییەکانی عەرەبستان

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بە پێچەوانە تۆمەت لێدانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی، رایگەیاند: هێشتا ڕوون نەبۆتەوە پەلاماردەری دام و دەزگە نەوتییەکانی سەعوودی کێیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "مارتین گریفیتس" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا بە بێ ئاماژە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعۆوودی دژ بە خەکڵکی مەزڵوومی یەمەن وتی: هێشتا تەواو ڕوون و ئاشکرا نییە کە کێ هۆکاری ئەو پەلامارە بووە.

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە ١٤ی سێپەتەمبەر لە وەڵام بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بە ١٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، پاڵاوتگەکانی "بوقەیق و "خورەیس"ـیان دایە بەر پەلامار کە هەردووکیان سەر بە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عەرەبستان "ئارامکۆ"ـن.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگە و سەنەدێک بخاتە بەرد ەست ، بانگەشەی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتی پەردەی ئەو پەلامارانەدا بووە.

سەرپەیڤ