ئه‌یلوول 18, 2019 10:12 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی ناتانیاهۆ لە دەستخستنی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان

پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە دەستخستنی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا بڵ پێکهێنانی کابینە شکستی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی ڕاوەرگرتنە ئەنجام دراوەکان لە نێو لقەکانی وەرگرتنی دەنگ، پارتی شین و سپی بە سەرۆکایەتیی( بنی گانتێس) سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی لە هەڵبژاردنی سەرتاسەریی ڕۆژی سێ شەممەی ئەم ڕژێمە بە مەودای دوو کورسی واتە 33 لە بەرامبەر 31 لە پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی ناتانیاهۆ وەپێش کەوت.

بە سەرنجدانی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هیچکام لە لایەنەکان ناتوانن بە تەنیایی کابینە پێک بێنن.

ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینە دەبێ 61 کورسی لە تێکڕای 120 کورسییەکەی پەرلەمان بەدەست بێنێ کە لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوو.

ناتانیاهۆ لە هەڵبژاردنی نۆهەمی ئاپریلی ئەم ڕژێمەش نەیتوانی بوو کورسیی پێویست بۆ پێکهێنانی کابینە بەدەست بهێنێت.

سەرپەیڤ