ئه‌یلوول 21, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان دژبە

خەڵکی میسر شەوی هەینی بە سازدانی خۆپێشاندان لە مەیدانی "تەحریر"ی قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بوون لەدەسەڵات .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، خەڵکی میسر لەو خۆپێشاندانانە لەدژ سیسی دروشمیان دا. لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشی زۆری دەم و دەزگە نێودەوڵەتیی و مافی مرۆییەکان لەحاند کردەوەی عەبدولفەتاح سیسی لەبارەی ئازادییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە میسر وشدارییان داوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەم دواییەدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، میسر لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی عەبدولفەتاح سیسی، خەمساردە لەحاند مافی مرۆڤ.

عەبدولفەتاح سیسی لە ساڵی٢٠١٣ بە کودەتایەکی سەربازی، "محەممەد مورسی" سەرۆک کۆماری یاسایی میسری لەسەر دەسەڵات لابرد. سیسی لەو کاتەدا وەزیری بەرگریی بوو.

عەبدولفەتاح سیسی پاش کودەتا لەدژ محەممەد مورسی لە هەڵبژاردنێکی کارتعنی لەساڵی٢٠١٤ دەسەڵاتی لەمیسر گرتەدەست. عەبدولفەتاح سیسی لەو کاتەوە تائێستا لەسای داکۆکیی رۆژاوا، سیاسەتی سەرکوتکردنی نەیارانی گرتووەتە پێش.

سەرپەیڤ