ئه‌یلوول 22, 2019 12:21 Asia/Tehran
  • ئێران: ڕژێمی سەعوودی واز بێنێ لە کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتگەلی بێ بنەما و دووپات کراوەی ژمارێک بەرپرسی سەعوودی سەبارەت بە هۆکاری پەلاماردانی دام و دەزگە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەی بە بێ بنەما زانی و بە توندی ڕەتی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سەید عە باس موسەوی شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند: جێی داخ  ومەخابنە کە دەوڵەتی عەرەبستان بەو بۆچوونەی هەڵەی کە هەیەتی کە ئێران بە دوژمنی خۆی دەزانێ و بە خۆ دوور خستنەوە لە راستییەکانی بەردەم، بەردەوام بە هێنانە ئارای ناوی ئێران لە دووی چەواشەکاری بۆ شکست و ناکامییەکانی خۆیەتی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاسپیری بە دەوڵەتی عەرەبستان کرد کە لە جیاتی ئەوەی تۆمەتی بێ بنەما بخاتە پاڵی ئەم و ئەو، خێراتر کۆتایی بێنێ بەو شەڕە کاولکەر و نامرۆیە لە یەمەندا وەڕێخستووە و هیچ دەسکەوتێکی جگە لە کوشتنی کەسانی بی تاوان و کاول کردنی ئەم وڵاتە نەبووە.

دەوڵەتی عەرەبستان لە درێژەی زنجیرە تۆمەتەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەک گرتووەکان بانگەشەی کردووە کە لە پەلاماردانی دام و دەزگە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەدا چەکی ئێرانی بەکار هێنراوە. بانگەشە و تۆمەتە بێ بنەماکانی سەعوودییەکان دژ بە ئێران لە کاتێکدایە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتیی پەلاماردرانی دام و دەزگە نەوتییەکانی عەرەبستانی گرتە  ئەستۆ.

هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێران چەک و مووشەک دەخاتە بەردەستی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن و بەم کارە تەگەرە دەنێتەوە لە سەرڕێگای چارەسەر کرانی قەیرانی یەمەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی یەمەنی بەردەوام رادەگەیەنن دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆجێی و ناوخۆییە و وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ