ئه‌یلوول 22, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانیی پتر لە ٧٠ کەس لە خۆپیشاندانی میسرییەکان بەدژی سیسی

هێزە ئاسایشیەکانی مێسر،پتر لە ٧٠ کەس لە خۆپیشاندەرە جەماوەریەکانی دژی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەستبەسەر کرد بە تاوانی بەشداری لەو خۆپیشاندانە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئەلجەزیرە، هێزە ئاسایشتییەکانی میسر لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لانیکەم ٧٤ کەس لە ناڕازیان کەلە خۆپیشاندان دژی "عەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بەشداریان کردبوو قۆڵبەست کردووە.

خەڵکی میسر،هەینی ڕابردوو بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە مەیدانی ئەلتەحریری قاهیرە پێتەختی ئەم وڵاتە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک دژی "عەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری مێسر، خۆپیشاندانی جەماوەری دژی ئەویان دەستپێکردووە و ئەم خۆپیشاندانە هەروا درێژەی هەیە و ناڕازیان خوازیاری کشانەوەی ئەلسیسی لە سەردەستەڵاتن.

 زۆرێک لە ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی ومافی مرۆڤی، لەمانگەکانی ئەمدواییە لە دەڤەری ئازادییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و بنپیکرانیی مافی مرۆڤ لە مێسر دا وشداریان داوە. ئەلسیسی ساڵی ٢٠١٣ دوای کودەتایەکی سەربازی،"موحەممەد مورسی" سەرۆک کۆماری یاسایی مێسری لە سەر دەستەڵات لابرد و لەئاکامی هەڵبژاردنێکی ساختە دا لە ساڵی ٢٠١٤ دەستەڵاتی ئەم وڵاتەی گرتە دەست خۆیەوە.

ئەلسیسی لەکاتی کودەتا وەزیری بەرگری مێسر بوو. سەرۆک کۆماری مێسر بە پشتگری ڕۆژئاوا، سیاسەتی سەرکووتکردنیی نەیارانی گرتە پێش.

سەرپەیڤ