ئه‌یلوول 22, 2019 17:45 Asia/Tehran
  • دەسپێکی چوارەمین کارگرووپی وتووێژ لەلایەن مەجلسی دیموکراتیکی سووریا لە ئاڵمان

چوارەمین کارگروپی وتوێژ کە مەجلسی دیموکراتکی سووریا لە ئاستی نوێنەتەوەییدا لە گەڵ نوێنەرانی نەیارانی دیموکراتکی سووریا پێکی دێنێت لە ئەمڕوەوە لە شاری بوخومی ئاڵمان دەستی بەکار کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری  هاوار نیوز لەم خولە لە کارگروپی وتووێژی 20 کەس لە نوێنەرانی  نەیارانی  سووری  لە ئاڵمان هاوڕێ لە گەڵ ڕیاز درار  سەرۆکی هاوبەشی پەرلەمانی دیموکراتیکی  سووریا  و جیهادی عومەر  ئەندامی  ئەنجومەنی  دەرەوەی   پەرلەمانی  دیموکراتیکی  سووریا  ئامادە دەبێت . ڕیاز درار  لە وتەگەلێکدا  وێڕای  ئاماژە بەم خولە  لە وتووێژەکان  ڕایگەیاند :  بە نیازین  تا بە وتووێژ لە گەڵ هەموو گرووپە نەیارە  دیموکراتیکەکان  کە  بڕوایان  بە وتووێژە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی  سووریا  بگەینە  ڕێککەوتن . ئەو د انیشتنە  کە  دوو ڕۆژی خایاند پەرلەمانی دیموکراتیکی   سووریا  ئەزموونەکانی خۆی سەبارەت بە  بەڕێوەبەرایەتی  باکوور  و ڕوژهەڵاتی سووریا  و سەبارەت بە  پرسە جۆراوجۆؤەکان بۆ وێنە  وتووێژەکانی ناوخۆیی  لە  سووریا  و دامەزراندنی  کونگرەیەکی  نیشتمانی  لە ناوخۆی  سووریا  لێک ئەداتەوە .