ئه‌یلوول 23, 2019 07:50 Asia/Tehran
  • 3 کوژراو لە پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن

سێ شاروومەندی یەمەنی لەوان مناڵێک لە پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر ناوچە مەدەنیەکانی یەمەن کوژران .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان لە ناوچەی عەمشیە لە شاری حەرەف سەفیانی پارێزگەی عیمران لە باکووری یەمەن دایەبەر پەلامار کە کوژرانی دوو کەسی مەدەنیی لێکەوتەوە .

 هەروەها لە پەلاماری بە تۆپخانەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بۆسەر شاری حودەیدەی رۆژاوای یەمەن ، مناڵێک کوژرا .

 بە پێی هەواڵێکی دیکە ل یەمەنەوە قەناسەچیەکانی یەمەنی شەوی رابردوو سێ لەشکەریی سعودیان لە باشووری عەرەبستان کوشت .

ئەلمەسیرە رایگەیاند ئەم سێ لەشکریەی سعودی لە ناوچەی رەبووعە ی پاریزگەی عەسیری عەرەبستان بە دەستی قەناسەچیەکانی یەمەن کوژراون .

سەرپەیڤ