ئه‌یلوول 26, 2019 18:32 Asia/Tehran
  •  دان پێدانانی پاشمیری عەرەبستان  بە کوشتنی جەماڵ خاشۆقچی

پاشمیری عەرەبستان بۆ یەکە جار دانی لە سەر ئەمە داناوەکوشتنی "جەماڵ خاشۆقچی" رۆژنامەوان و ناڕازی سەعوودی لە کونسووڵخانەی ریاز لە "ئەستەمبۆڵ"ـی تورکیا .، لە ژێر چاوەدێری ئه و ئەنجام دراوە.

"موحەممەد بین سەلمان" پاشمیری عەرەبستان لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکایی" پێ.بی.ئێس"، بەرپرسایەتی کوشتنی ساڵی رابردووی"جەماڵ خاشۆقچی" لەلایەن هۆکارانی سەعوودی گرتە ئەستۆوە.

دایکیۆمینتی" پی.بی ئێس" لە ژێر ناوی "پاشمیری عەرەبستان" بڕیارە یەکەمی مانگی ئۆکتۆبر پێش لە یەکەمین ساڵهاتی کوشتنی "جەماڵ خاشۆقچی" هاوڕێ لەگەڵ لێدوانەکانیی "موحەممەد بین سەلمان" بڵاو بێتەوە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەو پێش"ئانیس کالامار" ڕاپۆرتنێری تایبەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بەڵگەی با ئێعتبار لە هەبوونی دەستی کاربەدەستە پایەبەرزەکانی عەرەبستان لە وان "موحەممەد بێن سەلمان" پاشمیری ئەم وڵاتە لە کوشتنی جەمال خاشۆقچی لە بەردەست دایە.

"جەماڵ خاشۆقچی" ڕۆژنامەوانی ناڕازی  ڕژیمی سەعوودی ، ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو دوای ڕۆیشتنی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمبۆڵی تورکیا بزر بوول رژیمی سەعوودی بە بێدەنگی و ڕەتکردنی ئەم ڕووداوە، سەرئەنجام لە ژێر گوشاری کۆمەڵگەی جیهانی ڕایگەیاند، خاشۆقچی لە کۆنسوولخانەی ئەم وڵاتە دا کوژراوە.

سەرپەیڤ