ئه‌یلوول 27, 2019 15:44 Asia/Tehran
  • توندترکرانی ڕێوشوێنی ئەمنیی لە پێتەختی میسر

لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژە حکومەتی لە میسر، ڕێوشوێنی ئاسایشیان لە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە توندترکردووە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی فرانس ٢٤، لەکاتێکدا کە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی خەڵک لەسەر شەقامەکانی قاهیرە جارێکی دیکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر خۆپێشاندان بکەن، ئەو شارە کەوتووەتە ژێرچاودێریی توندی ئاسایشی.

ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان دژ بە سیسی، تائێستا بەتوندی سەرکوت کراوەو بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوێکی ناحکومەتی، لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا نزیک بە دووهەزار کەس لە میسر گیراون.

شارە جیاجیاکانی میسر، لە رۆژی هەینیی ڕابردوو-وە شایەتی خۆپێشاندانی دژە حکومەتییە.

ئەو خۆپێشاندانانە پاش هاتنەئارای داوای جۆراوجۆر بەتایبەت داوای "محەممەد عەلی" لە نەیارانی حکومەتی سیسی بەڕێوە دەچێ.

محەممەد عەلی، چالاکوانی ئابوریی میسری کە لە ئیسپانیا ژیان دەکا، چەند فیلمێکی بڵاوکردۆتەوە لەمەڕ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە، بەفیڕۆدانی بودجەی حکومەتی لە گەڵاڵەو پڕۆژەی بێ سودی وەک بیناسازیی لە کۆشک و تەلارەکانی سەرۆک کۆماریی میسر.

محەممەد عەلی لەدواهەوڵی دژە حکومەتیی خۆیدا، خەڵکی میسری بانگهێشت کردبۆ بەشداربوون لە نوێژی هەینی و خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ .

سەرپەیڤ