ئه‌یلوول 27, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر یەمەن

لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بۆسەر پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەن، منداڵێکی یەمەنی کوژرا و چەند کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، لەهێرشی سێ شەممەی ڕابردووی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر ماڵێک لە ناوچەی "قعطبە"ی پارێزگای "زالع" ی یەمەنیش ١٦کەس کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لەکاردانەوە بە هێرشی دەسدرێژکارانی سەعودی رۆژی پێنج شەممە چوار مووشەکی بالستیک لە جۆری "زلزالی یەک"ی گرتە شوێنی گردبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە "حەیران" ی پارێزگای حەججەی یەمەن کە ژمارێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن حەوتەی ڕابردوو پێشنیاری ئاگربڕ و ڕاگرتنی شەڕی دا بە هاوپەیمانی سەعودی بەڵام عەرەبستان جارێ وەڵامی ئەو پێشنیارەی نەداوەتەوە.

لەهەواڵێکی دیکەدا، هاوپەیمانیی لاوانی شۆڕش چواردەی فێڤرییەی بەحرەین بەدەرکردنی بەیاننامەیەک درێژەی دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعودی بۆسەر یەمەنی شەرمەزار کرد و بە"کوشتاری دڕندانە"ی خەڵکی بێتاوان لێکدایەوە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ