ئه‌یلوول 29, 2019 11:03 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورەی سوپای یەمەن لە باشووری عەرەبستان

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی جێبەجێ کرانی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە ناسراو بە "نصر من اللە" لە لایەن سوپای یەمەنەوە لە باشووری عەرەبستان بەڕێوە دەچێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە چەن مانگێکە لە میحوەری "نەجران" لە باشووری عەرەبستان بەڕێوە دەچێ تا ئیستا سێ تیپی سەربازیی عەرەبستانی سەعوودی تیاچوون و ژمارێک زۆر لە هێزەکانیان گیراون.

سەریع وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا زەبر و زیانە گیانی و  دراویی زۆر لە سەعوودییەکان کەوتووە و هێزە یەمەنییەکانیش دەستیان گرتووە بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگیی دوژمنەوە. ژێدەرێکی دیکەی سەربازی یەمەنی باسی ئەسیر بوونی زیاتر لە ٢٠٠٠ سەرباز و ئەفسەر بە شاروومەندی جۆربەجۆر لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورە کە لە نێو خاکی عەرەبستان لە قووڵایی ٥٠٠ کیلۆمەتریی لە ناوچەی نەجران جێبەجێ کرا.

یەحیا سەریع بە ئاماژە بەوەی کە هێزە یەمەنییەکان ئاسایشی ئەسیران لە پەلامارەکانی دوژمناندا دابین دەکەن لەبەر ئەوەی کە دەسدرێژکاران لە دووی پەلاماردانی ئەو یەخسیرانەن راشیگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا وردیاتی زیاتر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی "نصر من اللە" و قۆناغەکانی ڕادەگەیەندرێ.

"محەممەد عەبدولسەلام" وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەنیش ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی "نصر من اللە" هەڵگری ئەم وشدارە بۆ دەسدرێژکاران و داگیرکارانە کە پاش ئەوەیش شکستی قورستری بە سرە دادەسەپێندرێ و خاکی یەمەن لە ژێر چنگی داگیرکەران ڕزگار دەکات.

سەرپەیڤ