ئه‌یلوول 29, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • هێرشی پتر لە ٢٠٠ شارۆچکە نشینی زایۆنیست بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

پتر لە ٢٠٠ شارۆچکە نشینی زایۆنیست دوا بە دوای بانگاوازی خاخامەکانیی ئەمڕژیمە، هەڵیانکووتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەلعەهد، هێرشی شارۆچکە نشینە زایۆنیستەکان کە ژمارێک لە ئەندامانیی پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنیستی(کێنێست)یش هاوڕێ ئەوان بوون بە پشتگری سەربازییە زایۆنیستەکان بەڕێوە چووە.

ئەمە لەحالیکدایە کە خاخامە زایۆنیستەکان بەر لەمە بۆ دەستدرێژی ئەمڕۆ بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بانگاوازیان دابوو. چوارشەممەی حەوتەی رابردوویش شارۆچکە نشینە زایۆنیستەکان هاوڕێ"ئاوی دیختێر"  سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی ئیتلاعات و ئاسایشتی نێو خۆی ئیسرائیل(شاباک) بە پاڵپشتی سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە بابئەلمۆغارەبە دەستدرێژیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا. مزگەوتی ئەقسا وەکوو هیمای سەرەکی شووناسی ئیسلامی-فەلەستینی شاری بەیتۆلمۆقەدەس بەردەوام ئامانجی کردەوە تێکدەرانەکانی ڕژیمی داگیر کاری قۆدس بووە.

سەرپەیڤ