تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکەجەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن

بۆمب هاوێژە عەرەبستانیەکان ڕۆژی دووشەممە دەیان جار ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی ستانی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگ و باسی ئەلمەسیرەی یەمەن، لە پەلامارە ئاسمانییەکانیی رۆژی دووشەممەی عەرەبستان بۆ  سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی ستانی سەعدە لە باکووری یەمەن، خەسار و زیان دراوە لە ناوچە ئاوەدانەکان و دامەزراوەکانیی ژێر خانیی ئەم پارێزگایە. هێشتا لە ژمارەی تێداچووانیی ئینسانی پەلامارەکانی ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە. هەر لەم حاڵە ڕاگەیاندراوە، یەکەکانی مووشەکی و تۆپخانەیی عەرەبستانیش گوندەکانیی شارستانی"شەدا" لە ستانی سەعدەیان داوەتە بن ئاگری مووشەک و تۆپخانەی خۆیان دا.

  ئەوە لە حاڵێکدایە کە "مەهدی ئەلمەشاتە" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن  ماوەیەک لەمەو بەر ڕایگەیاندبوو پەلامارەکانی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر عەرەبستان بە شەرت و مەرج ڕادەگرین و هیوادارین ئەم کردەوەی وڵامی ئەرێنی هاوپەیمانی سەعوودی بە دواوە بێت. بە گوتوی"یوسف ئەلحازری" گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن:لەکاتی ڕاگەیاندرانیی ئاگر بڕ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن تا بە ئێستا ٢٤ شارومەندی یەمەنی لەئاکامی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی- ئەمریکایی کوژراون.

عەرەبستان و ئیمارات لە چوارساڵ و نیو لەمەو بەر لە تەشکی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی و چرا سەوزی ئەمریکا، پەلامارگەلێکی بەربڵاویان دژی یەمەن دەستپێکردووە تا بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆ سەردەستەڵات،دەستیان ڕابگات بە ئامانجە سیاسییە  زێدەخوازەکانیان لەم وڵاتە دا.بەهۆی ئەم دەستدرێژییەتابە ئێستا پتر لە سەدهەزار یەمەنی کوژراون. سەرەڕای ئەمەیش پەلامارەکانی وردانەی مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزی یەمەنی  لەمانگەکانیی ئەمدواییەبۆ سەر ناوەندەکانی سەربازی عەرەبستان و هێزەکانی وابەستە بە عەرەبستان لە خاکی یەمەن وەکوو مۆتەیەکی لێهاتووە بۆ دەوڵەتی ریاز و تا بە ئێستا نەیانتوانیوە پێشبگرن بەم پەلامارانە.

سەرپەیڤ