تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 15:37 Asia/Tehran
  • ساڵوەگەڕی کوژرانی جەماڵ خاشۆقچی ؛ ڕەهەندە نەهێنییەکانی کوژرانی سامناکی خاشۆقچی

لێکدانەوەی بارودۆخی عەرەبستان لەیەکەمین ساڵگەری کوژرانیی سامناکی "جەمال خاشۆقچی"، ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گر ی سەعوودی،باس لە دواهاتە بەربڵاو و پاوەجێیەکانی ئەم تاوانکارییە بۆ "ڕیاز" لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکانیی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و لەبوارەکانی سیاسی و ئابووریی دەکات.

"جەمال خاشۆقچی" دووهەمی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ دوای ڕۆیشتنی بۆ کۆنسوولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ بزربوو. حکوومەتی سەعوودی سەرەتا بانگەشەی دەکرد ئەم رۆژنامەوانە ڕەخنەگرە لە کۆنسوولخانە چووەتە دەر و پاشان ئیدعای کرد مەرگی ئەو بە هۆی شەروکێشە و لێدان وکووتان لە کۆنسوولخانە ڕوویداوە. لێکۆڵەران لە سەر ئەم بڕوایەن عەرەبستان لە حاڵێکدا دوای ساڵێک تێپەڕین لە کوژرانی "جەمال خاشۆقچی "هەوڵ ئەدات بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی جیهانی کە ڕیسوایی ناوبراو ئەم وڵاتەی بە تووندی لاواز کردۆتەوە و کردەوە سەرەڕۆیانەکانی حاکمی ئەم وڵاتەی بێ بایخ کردووە.

جەمال خاشۆقچی

"موحەممەد بین سەلمان" ،پاشمیری عەرەبستان، پێش لە کوژرانیی سامناکی خاشۆقچی لە کۆنسوولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ لە ٢ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٨(١٠ـی ڕەزبەری ١٣٩٧) لە کۆر و نێوەندە جیهانی و ئابوورییەکان دا ناوبانگی دەرکردبوو. بەڵام دواهاتە جیهانییەکانی ئەم کوشتنە سێبەری خستە سەر هەوڵەکانی میراتبەری پاشایەتی عەرەبستان، پێشینەی مافی مرۆڤی ئەم ڕژێمەی بردە ژێر مایکرۆسکۆپ و یەکێتییەکۆنەکان لەگەڵ دەستەڵاتە رۆژئاواییەکانی بۆ ئەزموون دانا. هەوڵی عەرەبستان بۆ ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەکانیی دەرەوەیی و ڕوانینی عەرەبستان بە هاوپەیمانەکانی ڕۆژهەڵتیش سەرکەوتنێکی ئاوتۆی نەبووە.

"موحەممەد بین سەلمان" ،پاشمیری عەرەبستان

 چەند ڕۆژ پێش یەکەمین ساڵگەڕی کوژرانی خاشۆقچی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ،موحەممەد بێن سەلمان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکایی"پی.بی.ئێس" بەرپرسایەتی ئەم کووشتنەی گرتە ئەستۆ بەڵام ئاگاداربوون و خۆوەردان لەم کووشتنەی ڕەتکردەوە.بن سەلمان گوتوویەتی لەبەر ئەوەی کوژرانی خاشۆقچی لە سەردەمیی بەرپرسایەتی ئەو ئەنجام دراوە بۆیە ،بەرپرسایەتی دەگرێتە ئەستۆوە.ئەو هەر لەم حالەیش دا جەختیکردووە بڕیار گرتن و ڕێکخستنی ئەم کوشتنە بە بێ ئاگادارکردنەوەی ئەو بووە.

کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ

 ڕۆژی چوار شەممە مایاکۆتسیانچیچ، گوتە بێژی یەکێتی ئەورووپا،بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک گوتی کە "جەماڵ خاشۆقچی" هەروا ئیلهام بەخشی ڕۆژنامەوانان و هاوکاران و لە وان هاوکارانێکە کەلە دامەزراوەکانیی یەکێتی ئەورووپالەگەڵ ئەو دا پێوەندییان بووە.یەکێتی ئەورووپا لەم بەیاننامەیە بە نووسینی ئەم بابەتە کە "ساڵێک دوای کوژرانیی خاشۆقچی، زۆرێک لە پرسیارەکان هێشتا بێ وڵام ماونەتەوە"دەڵێت ئەم یەکێتییە خوازیاری ئەنجامدانیی تویژینەوەی شەفاف و ڕوونە لەبارەی ئەم کوژرانە و هەروەها وڵامیی تۆکمە و تەواوی هەموو ئەو کەسانەی لەو کوشتنە دا دەستیان بووە گەرەکە.

مایاکۆتسیانچیچ، گوتە بێژی یەکێتی ئەورووپا

 

سەرپەیڤ