تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 12:16 Asia/Tehran
  • عەبدوسسەلام: شەڕی یەمەن بە چەقبەستوویی گەییشتووە

موحەممەد عەبدوسسەلام، وتەبێژو سەرۆکی شاندی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لە دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن وتی: تەواوی وڵاتانی جیهان و کۆڕوکۆمەڵە جیهانییەکان بەو دەرەنجامە گەییشتوون کە شەڕی یەمەن بە چەقبەستوویی گەییشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،موحەممەد عەبدوسسەلام، وتەبێژو سەرۆکی شاندی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لە دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن لە دیدار لەگەڵ مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروبری یەمەن لە مەسقەتی پێتەختی عوممان ڕایسپارد هەتا بە داخوازیی لە هاوپەیمانی دەست درێژکار لەمەڕ ڕاگرتنی شاڵاوەکانی سەر یەمەن، پشتگری لە ڕێگاچارەی سیاسی لەم وڵاتەدا بکات.

وتەبێژو سەرۆکی شاندی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی شاڵاوە سەربازییەکانی دەست درێژکاران بۆ سەر یەمەن و کۆتایی هێنا بە گەمارۆی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

موحەممەد عەبدوسسەلام، وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵەی ئاشتیی مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، وتی: وەڵامی ئەرێنیی هاوپەیمانیی سەعودی بەم گەڵاڵەیە، هەلی ڕاستەقینە بۆ کۆتایی هێنان بە دەست درێژکاری و ڕاگرتنی خەم و پەژارەی جەماوەری یەمەن جەختی کرد.

مەهدی مەشات هەینی 20ی سپتامبەر بە ڕاگەیاندنی ئاگربڕی مەرجدار، هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی بۆ ڕاگرتنی شەڕ بانگێشتن کرد و پێی داگرت: عەرەبستان دەبێ هەلی ئاگربڕ بقۆزێتەوە. بەڵام هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بەبێ ئەوەی ئەو پێشنیارەی یەمەنییەکان بە هەند بگرێت لە سەر شاڵاوەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بەردەوام بێت.

عەرەبستانی سەعودی لە مارسی دووهەزاروپانزەوە وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەو بە پاڵپشتیی ئەمریکا شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە، هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

 ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

سەرپەیڤ