تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی دەسدرێژکاران دژ بە یەمەن

وتەبێژی ‌هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن بەردەوام دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی پێنج شەممە وتی: لە٤٨کاژێری رابردوو لانیکەم ١٧ پەلاماری ئاسمانی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و مەزراو کێڵگەی یەمەنییەکان لەپارێزگا جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئەنجامی گرتووە.

یەحیا سەریع وتی: پێشتر پەلاماری دەسدرێژکارانی پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەنی کردە ئامانج.

ئەوە لەکاتێکدایە کە "مەهدی مەشات" سەرۆکی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن رۆژی هەینی بیستی سیپتەمبەر، بەڕاگەیاندنی ئاگربڕی مەرجدار، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی بە ڕاگرتنی شەڕ بانگهێشت کرد.

بەڵام هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی خەمسارد لەحاند پێشنیارەکانی ئاشتی یەمەنییەکان، درێژە دەدا بە پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لەمارسی٢٠١٥ـەوە لە یەمەن، تائێستا کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ