تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 12:08 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی پەلامارە تۆپخانەییەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن

دەسدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعودی ناوچە جۆربەجۆرەکانی حودەیدەی یەمەنیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە؛ لە پەلامارە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی چەندین ماڵ و باڵاخانە لە چەن گەڕەکێکی حودەیدە وەبەر پەلامار کەوتن و زەبرو زیانێکی قورسیان لێ کەوت، بەڵام هێشتا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕادەی زیانی گیانی لەو پەلامارانە بڵاو نەبۆتەوە.

"یەحیا سەریع" وتە بێژی هێزە چەکدارەکانی  یەمەن ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوودا لانیکەم ١٧ پەلاماری ئاسمانی دژ بە ناوچە ئاوەدانەکان و زەوی و زاری کشت و کاڵی یەمەنییەکان لە پارێزگای جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان لە سەعدە ئەنجام دراوە.

ئەوە لە  کاتێکدایە کە "مەهدی مەشات" سەرۆکی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕۆژی هەینی ٢٠ی سێپتەمبەر بە راگەیاندنی ئاگربڕی مەرجدار، هاوپەیمانیی سەعوودی بانگ کرد بۆ راگرتنی شەڕ.

بەڵام هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بە بێ ئاوڕدانەوە لە پێشنیارە ئاشتیخوازانەکانی یەمەنییەکان، سوور و بەردەوامە لەسەر پەلاماردانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ