تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 12:09 Asia/Tehran
  • گانتێس: پۆستی سەرۆک وەزیرانی لە نەتانیاهوو دەستێنینەوە

سەرۆکی هاوپەیمانیی "شین و سپی"ی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە بێ ئاکام بوونی کۆبوونەوەی نێوان "نەتانیاهوو" و "لیبێرمەن" پێی داگرت کە ئەم هاوپەیمانییە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لە نەتانیاهوو دەستێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  هەواڵدەریی ئەنەشرە؛ "بێنی گانتێس" سەرۆکی هاوپەیمانیی "شین و  سپی"ی ڕژێمی زایۆنی وتی باشتر وایە ئیسراییلییەکان سەرۆک وەزیرانیان نەبێ کە یەکسەر خەریکی لێکدانەوە و پێڕاگەیشتن بە دۆسییە گەندەڵییەکانی بێ.

گانتێس هەروەها ڕوو لە نەتانیاهوو وتی: لە دووی پاراستنی پۆستەکەت مەبە، ئێمە لێتی دەستێنینەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ١٧ی سێپتەمبەری فەلەستینی داگیرکراودا هاوپەیمانیی شین و سپی بە ڕێبەرایەتی ژەنەراڵ بێنی گانتێس ٣٣ کورسی و پارتی لیکود بە ڕێبەرایەتیی بێنیامین نەتانیاهویش ٣٢ کورسیان بە دەست هێنا، بەڵام سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی دیسان نەتانیاهووی کردە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەت.

لە ئیسراییل سەرۆکی ئەم ڕژێمە نابێ حەتمەن کەسێک لە پارتیی سەرکەوتوو بکاتە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەت. سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی بە پێی ڕاسپێیرییەکانی ڕێبەرانی پارتەکانی نێو پەرلەمان، کەسێک وەکوو سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەکاتە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەت.

سەرپەیڤ