تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 12:30 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی دادگەیی کرانی ٤٥ کەس لە عەرەبستان بە تۆمەتی تیرۆریزم

دادگەیەکی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ٤٥ کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دادگەیی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلئەخبارییە؛ دادستێنی گشتیی عەرەبستان ڕۆژی پینجشەممە ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە تۆمەتبارن بە بەشداری لە تەقاندنەوەی مزگەوتەکان لە ئەبها، نەجران و ئەحسا و هەروەها کوشتنی هێزە ئەمنییەکان لەوان ژەنەراڵێکی سوپا.

عەرەبستانی سەعوودی ئاپریلی ڕابردوویش ٣٧ کەسی بە تۆمەتی ئەو شتەی کە بە پێکهێنانی بنکەی تیرۆریستی و تێکدانی ئاسایشی گشتی ناوی دەبرد ئیعدام کرد، بەڵام هۆکاری ڕاستینەی ئیعدام کرانی ئەو کەسانەی کە ٣٢ کەسیان شیعە بوون، بەشداری لە خۆپیشاندانە دژە دەوڵەتییەکان بوو.

"میشێل باشلێت" کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئیدانە کردنی ئیعدام کرانی ٣٧ شاروومەندی عەرەبستانی، نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە نەبوونی پرۆسەی دادگەیی کرانی دادوەرانە لە عەرەبستانی سەعوودی و هەروەها وتیشی کە بوونی ڕاپۆرتی زۆری بە دەست گەیشتووە سەبارەت بەوەی کە گیراوان لە بەندیخانەکانی عەرەبستانی سەعوودیدا بە ئەشکەجە ناچار بە دان پێدانان دەبن.

سەرپەیڤ