تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 17:43 Asia/Tehran
  • ئامادەیی فەلەستینیان بۆ بەشداربوون لە حەفتاو حەوتەمین هەینیی ڕێپێوانی گەڕانەوە

دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ بەشداربوون لە حەفتاو حەوتەمین هەینیی ڕێپێوانی مەزنی گەڕانەوە لەسنورەکانی ئەو کەرتە، ئامادە دەبن.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، حەفتاو حەوتەمین هەینیی ڕێپێوانی گەڕانەوە ئەمڕۆ بەدروشمی "ئاشتیی نیشتمانیی بژارەی گەلی ئێمەیە" بەڕێوە دەچێ.

لێژنەی باڵای نیشتمانیی ڕێپێوانی گەڕانەوەو شکاندنی گەمارۆ لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بانگهێشتنی فەلەستینیان بۆ هاوبەشیی بەرفراوان لە ڕێپێوانی ئەمڕۆ، پێی داگرت؛ ڕێپێوانی ئاشتیانەی گەڕانەوە هەتا هاتەندی هەموو ئامانجەکان و لەسەروویانەوە، شکانی گەمارۆی غەززەو پووچەڵ کردنەوەی گەڵاڵەی سەودای سەدە درێژەی دەبێ.

یەک لە بەرپرسانی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی گەڕانەوەش ڕایگەیاند: ڕێپێوانی ئەمڕۆ هەڵگری پەیامی داکۆکی لە یەخسیرانی فەلەستینی دەبێ و ئێمە هەردەم پشتیان دەگرین.

ڕێپێوانی گەڕانەوە لە مارسی٢٠١٨ـەوە دەس پێ کراو تائێستا زیاتر لە٣٣٠ فەلەستینی لەو ڕێپێوانانەدا شەهید بوون و زیاتر لە ٣١ هەزار کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ