تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 18:58 Asia/Tehran
  • دامەزراوەی بەندەرەکانی دەریای سور، ئیدیعای سەعودیای ڕەت کردەوە

دامەزراوەی بەندەرەکانی دەریای سور ئیدیعاو بانگەشەکانی "ترکی مالکی" وتەبێژی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لەبارەی کەڵک وەرگرتنی یەمەنییەکان لە بەندەری حودەیدە بۆ ئامانجگەلی سەربازی ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ ئەو دامەزراوە ڕایگەیاند، ئامانج لە بانگەشەکانی ترکی مالکی ، پاسادانی دەسدرێژکاریی بەردەوامی هاوپەیمانیی سەعودی لەدرێژەی بۆردومان و توندترکرانی گەمارۆی بەندەرەکانی یەمەن وتەگەرەنانەوە لەبەردەم هاتنی پێداویستییە مرۆیی و زەرورەکانە.

دامەزراوەی بەندەرەکانی دەریای سور پێی داگرت: بەندەری حودەیدە بەشێوازێکی پرۆفشناڵ دەوری خۆی دەبینێ، هیچ هێزێکی سەربازی لەو بەندەرە ئامادە نییەو کەشتییەکان بەئیزنی ڕێکخراوی نەتەوەکان دێنە بەندەر.

ئەو دامەزراوە هەروەها ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی پتر لە یەک مانگە کە پێش دەگرێ بە هاتنی١٣ی کەشتیی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بەندەری حودەیدە، ئەوە لەکاتێکدایە کە کەشتییەکان ئیزنی هاتنیان پێدراوە.

یەمەن لەمارسی٢٠١٥ـەوە کە شەڕی هاوپەیمانیی سەعودی لەدژ ئەو وڵاتە دەستی پێکرد، لەگەڵ گەمارۆی هەمەلایەنەی عەرەبستانی سەعودی بەرەوڕوویە.

سەرپەیڤ