تشرینی یه‌که‌م 11, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • سازکرانی یەکەکانی نیشتە جێ بوونی نوێ بۆ زایونیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوایی

ئەنجومەنی باڵای بەرنامە داڕشتنی ڕژیمی زایونی ڕۆژی پێنجشەمە گەڵاڵەی سازکرانی 182 یەکەی نیشتەجێ بوونی بۆ زایونیەکان لە ناوچەی ئەغواری لە کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەنی پەسەن کرد .

 ئەو گەڵاڵەیە  لە پێناو جێ بە جێ کرانی  پەسەن کراوەی  کابینەی ڕژیمی زایونی لە 15 سێپتامبر  لە بواری گۆڕینی ناوچەی ئەغوار بە شارۆچکەیەکی زایونی نوێ جێ بە جێ دەکرێت . ڕژیمی زایونی بەردەوام  بێ گرینگی دان بە داخوازی کۆمەڵگای جیهانی  درێژە  ئەداتە چێکرانی شارۆچکە سازی زایونی و لەو بوارەشدا  ئەمریکا پشتیوانی  لێ دەکات . ئەنجومەنی  ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان  23 دیسامبری 2016  لە بڕیارنامەی  2334 داوای لە ڕژیمی زایونی کرد خێرا و بە تەواوی  هەموو چالاکیەکانی شارۆچکەسازی خۆی  لە سەرزەویە داگیرکراوەکان  ڕابگرێت.  ڕژیمی زایونی بە سازکردنی شارۆکەی زایونی نشین بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینیەکان و دانی سیمایەکی زایونی بەو ناوچانەیە تا   پاوانخوازیەکانی خۆی لە ناوچە  فەلەستینەیەکان جێبەجێ بکات .

سەرپەیڤ