تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 08:50 Asia/Tehran
  • رازی بوونی مەلیک سەلمان  بە سەقامگیر بوونی هێزی ئەمریکایی لە عەرەبستان

هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستانی سەعودی "واس" شەوی ڕابردوو رایگەیاند سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای ئەم وڵاتە بەرامبەر بە سەقامگیر بوونی هێز و کەرەستەی سەربازیی نوێی ئەمریکایی لە عەرەبستان ڕازی بووە.

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم؛ هەواڵدەریی فەرمی عەرەبستان بانگەشەی کرد ئەو ڕازی بوونە لە ئاراستەی پێوەندیی پتەو و سترا تژیکی نێوان دوو وڵات بووە.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا پنتاگۆن ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هێز و هەروەها کەرەستەی سەربازی زیاتر بەرەو عەرەبستان بەڕێ دەکات.

پێنتاگۆن لەو بەیاننامەیەدا  رایگەیاند: ئەمریکا ٣ هەزار هێزی نوێ و هەروەها دوو سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت و سیستەمی مووشەکیی تاد لە عەربستان سەقامگیر دەکات.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو عەرەبستان ڕازی بووە خەرجی هەر هەناگوێک بدات کە بۆ ئەم وڵاتە هەڵدەگیردرێ.

بڕیاری پێنتاگۆن لە سەر ناردنی هێز و کەرەستەی سەربازی زیاتر بۆ عەرەبستان  پاش پەلاماری ئەمدواییەی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  بۆسەر پاڵاوتگەکانی "بوقەیع" و خورەیس"ی سەر بە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عەرەبستان "ئارامکۆ" جێبەجی دەکرێ کە بووە هۆی دابەزینی ٥٠%ی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە.