تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر پارێزگای سەعدەی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعودیا دوێشەو(یەکشەممە) سێ جار ناوچەی ئاوەدانی "مران"ی سەر بە شاری "حیدان" لە پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەنیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بڕێک سەرچاوەی هەواڵ ڕایانگەیاند ؛ دەنگی چەند تەقینەوەی قورس لەناوچەی "مران"ی پارێزگای سەعدە بەرگەوێ کەوتووە.

جارێ زانیاریی زیاتر لەوبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، بەرەڤانی لەهەمبەر دەسدرێژکارانی سەعودی بەمافی رەوای خەڵکی وڵاتەکەی زانی و وتی: بەرەنگاربوونەوەی یەمەنییەکان هەتا رزگارکرانی بەتەواوەتی خاکی وڵاتەکەیان درێژەی دەبێ.

"مەهدی مەشات" دوێشەو بەئاماژە بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، رایگەیاند: دەسدرێژکارانی سەعودی دەبێ بە هەڵوێست و حیساباتی خۆیاندا بچنەوە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی پتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.