تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 09:53 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەگەڵ پاشاو شازادەی جێنشینی سەعودی

"عیمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستان دوێشەو(سێ شەممە) لە ڕەوتی سەفەری بۆ ڕیازی پایتەختی عەرەبستان چاوی کەوت بە "سەلمان بن عەبدولعەزیز"ی پاشای ئەو وڵاتە و "محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری سەعودیا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عیمران خان رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ پاشای عەرەبستان لەمەڕ دواگۆڕانکاریەکانی ناوچەو جیهان و هەوڵە ئەنجامگرتووەکان بۆ پەرەی پەیوەندیی نێوان ئیسلامئابادو ریاز وتووێژیان کرد.

پاش ئەو دیدارە، عیمران خان لەگەڵ "محەمەد بن سەلمان"ی پاشمیری سەعودیاش دیدار و لەبارەی ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی دوو قۆڵی وتووێژیان کرد.

سەرچاوە هەواڵییەکانی سەعودیا وردەزانیاری زیاتریان لەبارەی دیداری پاشاو پاشمیری سەعودیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڵاو نەکردۆتەوە.

ئەوە سێهەم سەفەری عیمران خان بۆ عەرەبستانی سەعودی لەمساڵدایە.

سەردانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ عەرەبستان لەکاتێکدایە کە حکومەتی پاکستان لەیەکساڵی رابردوودا بۆ چارەسەریی گرفتە دراڤییەکان ، نزیک بە پێنج ملیارد دۆلاری لە وڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات بەقەرز وەرگرتووە.

خەڵک، پارت و لایەنە سیاسیەکانی پاکستان لەسەر ئەو ڕایەن کە عەرەبستان و ئیمارات بەدانی قەرز بە حکومەتی ئیسلامئاباد، لەو وڵاتە بۆ جێ بەجێ کردنی ئامانجەکانیان لەناوچەدا بەتایبەت شەڕی دژ بەخەڵکی یەمەن کەڵک وەردەگرن.

عیمران خان پێش سەفەر بۆ ڕیاز(یەکشەممەی ڕابردوو) لەتاران لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیداری کردو لەبارەی دوایین و گرینگترین گۆرانکاریەکانی ناوچەو جیهان وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ