تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 15:32 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەنێوان ئەمریکاو تورکیا لەسووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەباکوری رۆژهەڵاتی سووریا لەنێوان ئانکاراوو واشنگتۆن بەئامانجی بەناو چوونەدەری کوردە نەیارەکانی حکومەتی تورکیا سەری گرتوە .

"مەولوود چاووش ئۆغڵوو"دوێشەو(پێنج شەممە) لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئانکارا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ ئاگربڕ تەنیا لەبەر ڕاگرتنی پێنج رۆژەی ئۆپراسیۆن بۆ چوونەدەری کوردە نەیارەکانی حکومەتی تورکیا لە ناوچەی ڕەققەو حەسەکە لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە ئانکارا ئەوان بەترۆریست ناودەبا.

چاووش ئۆغڵوو وتی: بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، چەکەمەنی قورسی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک"پەیەدە" ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا"یەپەگە" و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا"پەکەکە" کۆدەکرێتەوە.

لەهەمان کاتدا، "ساڵح موسلیم" ئەندامی باڵای پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریا، وتی: پارتەکەی پێبەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ، بەڵام ئەگەر دووبارە بکرێتەئامانج، بەرەڤانی لەخۆی دەکا.

دەسدرێژکاریی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا ناسراو بە ئۆپراسیۆنی "کانیی ئاشتی" رۆژی چوارشەممە ٩ی ئۆکتۆبر بەبیانووی "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم" و "پاکتاوکرانی سنوری سوریاو تورکیا" لەئامادەبوونی شەڕڤانان کەئانکارا بەترۆریستیان ناودەبا، دەس پێ بوو و ئێستاش بەردەوامە.

لەوەها بارودۆخێکدا شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئاگربڕی مۆرکراو لەنێوان تورکیاو ئەمریکا قەت وەڵامدەری قەیرانی باکوری سوریا نابێ.

حکومەتێک کە بەپێی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەتوانێ سەروەریی خۆی لەخاکی ئەو وڵاتە جێ بەجێ بکا. هەروەها ئەو حکومەتە ئەو مافە ڕەوایەی هەیە کە لەهەمبەر دەسدرێژکاریی بۆسەر خاکی وڵاتەکەی کاردانەوە پێشان بدات. 

ئەمریکاو تورکیا بەڕێککەوتنی ئاگربڕ و ڕەوتی جێ بەجێ کراو سەبارەت بە باکوری سوریا، سەرەوەیی ئەو وڵاتەیان بەزاندووە. سەروەریەک کە گەر دەورگێڕانی دەستتێوەردەرهاوڕێتیان کردبا، دەیتوانی لەهەمبەر دەرکەوتنی ترۆریزمی داعشی خێرا کاردانەوە پێشان بداو پێش بگرێ بە گەشەسەندنی.

هەروەها سەروەریەک کە بیتوانیبا پێش بەهاتنەدی هەڕەشەگەلێک بگرێ کە بەرژەوەندیی دراوسێکانی سوریا بخاتەبەر مەترسی.

هاوکاریی ناوچەیی نێوان حکومەتە تێوەگلاوەکان لەو قەیرانە، ڕێگەنەدان بۆ هاتنی دەورگێڕان بەدەر لە ناوچە، پێش گرتن بە سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ئەکتەرە نیشتمانییە بەرهەڵستکارەکان لەگەڵ سەروەریی حکومەتی سوریا ڕێزدانان بۆ مافە نیودەوڵەتییەکان و یاساوڕێساکانی بەردەم، لەوێنەی ئەو هۆکارانەیە کە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لەپێناو کۆنترۆڵ کرانی قەیران لە باکوری سوریا.

جێ بەجێ کرانی سەروەریی حکومەتی سوریا لەباکوری ئەو وڵاتە، تەنیا ڕێکاری چارەسەریی نیگەرانییەکان لەناوخۆ و دەرەوەی سوریایە.

سەرپەیڤ