تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • رووسیا: دوو فڕۆکەی بێ فڕکەوانی تیرۆریستان لەئاسمانی سووریا تێکشکێندران

سوپای ڕووسیا لەمیانەی ڕاگەیەندراوکدا ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستی لەشاری لازقییەی رۆژاوای سووریای خستۆتە خوارەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئینتەرفەکس، سوپای ڕووسیا رۆژی هەینی لەو بەیاننامەدا هەروەها سەبارەت بە شوێنهاتە نەرێنیەکانی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا وشداریی داو ڕایگەیاند؛ مەترسیی لەدەستدانی کۆنترۆڵ ئۆپراسیۆن و پاراستنی ناوەندەکانی ڕاگرتنی بەندکراوانی ترۆریستی داعش لەباکوری سوریا هەیە.

سوپای ڕووسیا مانگی سیپتەمبەری ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، یەکەی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە جێگیر لە پێگەکانی حەمیمیم و تەرتوس لەسوریا توانیویانە دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی ترۆریستان و دەس وپێوەندییەکانی داعش لەساڵی٢٠١٩ پێوشوێن بگرێ.

هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لە سیپتەمبەری٢٠١٥ـەوە لەسەر داوای ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەستی کرد بە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان لەو وڵاتەدا.

سەرپەیڤ