تشرینی دووه‌م 03, 2019 18:35 Asia/Tehran
  • جەختی پەرلەمانی ئەردەن لە سەر پێویستیی یەکگرتنی فەلەستینییەکان لە ساڵگەڕی جاڕنامەی باڵفۆردا

پەرلەمانی ئەردەن لە ساڵگەڕی دەرچوونی جاڕنانمەی نەگریسی «باڵفۆڕ» داوای وەدی ھاتنی ئاشتەوایی نیشتیمانیی فەلەستین و یەکگرتنی تاقمە فەلەستینییەکانی کردووە لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ناوەندی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ئەلیەومولسابیع، «عاتیف ئەلتەراونە» سەرۆکی پەرلەمانی ئەردەن بە خوێندنەوەی بەیاننامەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە سەدودووھەمین ساڵگەڕی دەرچوونی جاڕنانمەی نەگریسی «باڵفۆڕ» جەختی کرد: خەباتی دژی داگیرکەران و ھەنگاوەکانی دڕندانەیان لە خاکی فەلەستین پێویستمەندی یەکگرتنی فەلەستینییەکان و وەدی ھاتنی ئاشتەوایی نیشتیمانییە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەردەن بە دەربڕینی ئەمەی کە برایانی فەلەستینی دەبێ لە سەر خەباتی خۆیان بەردەوام بن ھەتا مافی خۆیان لە داگیرکەران بستێننەوە، وتیشی: کاربەدەستانی ئەردەن لە سەر ھەڵوێستی خۆیان لە مەڕ پشتیوانی کردن لە فەلەستین و قودسی پیرۆز بە پاوەجێیی دەمێننەوە.

سەدان کەس لە جەماوەری ئەردەنیش ڕۆژی شەممە لە بەردەم باڵوێزخانەی بریتانیا لە ئەمانی پێتەختی ئەردەن مانیان گرت و وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی بریتانیا دژی گەلی فەلەستین داوایان لە دەوڵەتی بریتانیا کرد کە لە بەر دەرکردنی ئەو جاڕنامەیە داوای لێبوردن لە گەلی فەلەستین بکات و پشتگریی خۆی لە داگیرکەران ڕابگرێت.

«جاڕنامەی باڵفۆڕ_ Balfour Declaration » لە دووھەمی نوامبەری ساڵی ١٩١٧ی زایینی و بە پشتگریی دەوڵەتی بریتانیا بەستێنی بۆ پێکھاتنی ڕژێمی ساختەی زایونی و داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین و ئاوارە کردنی خەڵکەکەی خۆش کرد.

 

سەرپەیڤ