تشرینی دووه‌م 08, 2019 18:26 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی هاوپەیمانیی سەعودیا بۆسەر ناوچە سنوری و لێواریەکانی یەمەن

هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودیا لەسای بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای جیهانی ، درێژە دەدا بە بۆردومانی شارو گوندە سنوری و لێواریەکانی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، دەسدرێژکارانی سەعودی رۆژی هەینی گوندە پڕحەشیمەتەکان لەشاری سنوریی "رازەح" یان مووشەکباران و تۆپباران کرد.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لەشاری گەمارۆدراوی "دورەیهەمی"، پارێزگای حودەیدە لەرۆژاوای یەمەنیش وتی: هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا ئەو شارەیان تۆپباران کرد.

ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنوریش بەئاماژە بە زیان وێکەوتنی نەخۆشخانەی ژێرچاودێریی خۆی لەشاری لێواریی "ئەلمۆخا"ی پارێزگای تەعز، ڕاگەیاند کە دەرمانخانەی نەخۆشخانەکە بەتەواوەتی سووتاوە.

ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنور بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە چالاکیی پزشکی لەنەخۆشخانەی شاری ئەلمۆخا راگیراوە، وتی: ژمارێک لەئەندامانی تیمی پزشکیی ئەو نەخۆشخانەیە دەگوێزرێنەوە شاری عەدەن.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).

سەرپەیڤ