تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • پێکرانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە زیاتر لە هەشتا مووشەک، برینداربوونی دەیان زایۆنیست

گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لە وەڵامدانەوە بە شەهیدکرانی فەرماندەرێکی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنی ، بە زیاتر لەهەشتا مووشەک سەرزەوینە داگیرکراوەکانیان کردە ئامانج کە تائێستا پاش ئەو هەڵمەتە بەرفراوانە، دەیان شارۆچکەنشین بریندار بوون.

رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە لەهێرش بۆسەر ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە، "بەهاء ئەبولعەتاء" یەک لە فەرماندەرانی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین و هاوژینەکەی شەهیدکرد و سێ کەسی دیکە بۆ وێنە دوو کوڕەکەشیانی بریندار کرد کە حاڵی ئەوان شپرزە ڕاگەیێندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی رژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تائێستا زیاتر لە هەشتا مووشەک لە کەرتی غەززە گیراوەتە شارۆچکە ئیسرائیلیەکان.

سوپای رژیمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە سیستەمی ناسراو بە گورزی ئاسنین تەنیا توانیویەتی بیست مووشەک پێوشوێن بگرێ.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی هەواڵی برینداربوونی دەیان شارۆچکەنشینیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە ئاژیری مەترسیی لە شارەکانی تەلاویڤ، عەسقەلان، سدیروت، نتیفوت و شارۆچکەکانی دیکەی دەورووبەری کەرتی غەززە بەرگوێ کەوتووە.

سەرپەیڤ