تشرینی دووه‌م 12, 2019 18:30 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری زایۆنییەکان و شەهید وبرینداربوونی بیست و نۆ فەلەستینی

درێژەی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، ژماری شەهیدان وبریندارانی فەلەستینی زیاد کردووە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: بەهۆی دەسدرێژکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی لەدژ کەرتی غەززە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەوە تائێستا، چوار فەلەستینی شەهیدو بیست و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەناڵی ئەلمەیادینیش ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیلی پێگەیەکی خۆڕاگرییان لەڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی بەیت هانون لەباکوری کەرتی غەززەو دوو پێگەی خۆڕاگریشیان لە باکوری ناوچەی نەسیرات لەناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

هەروەها بەرپرسانی رژیمی زایۆنی پاش ترۆری "بەهاء ئەبوعەتا" ئەندامی پلەبەرزی گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی، هەموو بازگەکانی کەرتی غەززەیان داخست.

لەهێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، بەهاء ئەبوعەتا یەک لە فەرماندەرانی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین شەهیدکراو لە هێرشێکی دیکەی زایۆنییەکان بۆسەر گردووپەڕی دەمشق، پاسەوانی تایبەت و کوڕی ئەکرەم عجوری لەبەرپرسانی باڵای جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیان شەهید کردو ئەکرەم عجوری زیانی وێ نەکەوت.