تشرینی دووه‌م 13, 2019 11:20 Asia/Tehran
  • هێرشی فەلەستینیان بۆسەر ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی رژیمی زایۆنی لە بەیت حانون

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی موقاوەمە هێرشیان کردۆتەسەر ئۆتۆمبیلەکانی زرێپۆشی سوپای رژیمی زایۆنی لەباکوری کەرتی غەززە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ هێزە خۆڕاگرەکان ئەمڕۆ چوارشەممە بەتێگرتنی چەند گولـلە هاوەن، شوێنی گردبوونەوەو کەرەستەی جەنگیی زایۆنییەکانیان لە ناوچەی بەیت حانون لەباکوری کەرتی غەززە کردە ئامانج.

سەرچاوە فەلەستینیەکان هەروەها ڕایانگەیاند، پاش ئەوەی موقاوەمە، چەند مووشەکی گرتە ئۆتۆمبیلەکانی رژیمی داگیرکەر لەناوچەیەک لەنزیک بازگەی بەیت حانون، چەند ئەمبوڵانسی سوپای دوژمن ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئاژیری وشداریدەر لەرۆژاوای قودسی داگیرکراو هاتەدەنگ و "ئاویخای ئەردەعی" وتەبێژی سوپای رژیمی زایۆنی پێش بینی ئەوەی کە ئەو بارودۆخە بۆ چەند ڕۆژ درێژەید ەبێ. شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی خۆڕاگری و سەربازانی رژیمی زایۆنی هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ