تشرینی دووه‌م 15, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی شەش قوتابیی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی

وەزارەتی پەروەردەو بارهێنانی فەلەستین ڕایگەیاند، لەئاکامی پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، شەش قوتابی فەلەستینی شەهیدبوون.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەو وەزارەتخانە لەبەیاننامەیەکدا پێی داگرت؛ لەو هێرشانە ١٥ قوتابخانە بۆ وێنە چەند خوێندنگەی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکانش خەساریان وێکەوتووە.

وەزارەتی پەروەردەو بارهێنانی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە کرانەئامانجی منداڵان و ناوەندە فێرکاریەکان، کردەیەکی مەترسیدار و پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێساو پەیمانە نێودەوڵەتییەکانە، داوای لەهەموو دەم و دەزگە نێونەتەوەییەکان کرد، ئەرک وبەرپرسایەتییەکانیان جێ بەجێ بکەن و بەرپرسانی تاوانکاری رژیمی زایۆنی لەبەر ئەنجامدانی تاوان لەدژ مرۆڤایەتی دادگەیی بکەن.

رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممەوە خولی نوێی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەس پێکرد. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، لە هێرشی زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە، سی و چوار فەلەستینی لەوان سێ منداڵ و ژنێک شەهید وزیاتر لە١١٠کەس بریندار بوون کە زۆربەی برینداران ژن و منداڵن.

سەرپەیڤ