پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەندین شوێنیان لە کەرتی غەززە پێکا.
فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی داگیرکەر 9 موشەکیان گرتە بنکەی پۆلیسی دەریایی سەر بە بزووتنەوەی حەماس لە غەزە .
ئاویخای ئەدرعی وتەبێژی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوەی کرد ، پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر غەززە لە کاردانەوە بە هاویشتنی چەند ڕۆکێت بەرەو شارۆکەی زایونیست نشینی بئر سەبەع ئەنجام بووە .
ئەم پەلامارانە لە کاتێکدا بوون کە لە رۆژی پێنجشەممەوە ئاگربەسی نێوان رژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی دامەزراوە
پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە سەرلەبەیانیی سێشەممە 12 ی نوامبرەوە دەسپێبوو .
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە راپۆرێکدا ژماری شەهیدانی فەلەستینیی لە پەلامارەکانی ئەم دواییانەی رژێمی زایۆنی بوسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەی 34 کەس و ژماری بریندارانی زیاتر لە 100 کەس راگەیاندووە .